سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی تر کاردەکەین بۆ پاراستنی سوریا

PM:05:40:07/12/2025

640 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، رێككەوتنێكی بەراییان هەیە بۆ تێكەڵكردنی پەیكەرە سەربازی و مەدەنییەكان لە دەوڵەتی نوێی سوریادا كە بە رێككەوتنی ١٠ـی ئازار ناسراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت سوریا سەرلەنوێ گەورە بكاتەوە، لەپێناو ئەمەشدا پێویستە پاڵپشتی هێزە سوریای دیموكرات بكرێت و بەشداری پێبكرێت لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و لە حكومەتی نوێی سوریا.

دەشڵێت، رێككەوتوون لەسەر هێشتنەوەی سێ فیرقەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دوو كەتیبەی تایبەت، یەكێكیان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و ئەوی تریان كەتیبەیەكی ژنانە و هەمووان بەشێك دەبن لە وەزارەتی بەرگریی.

باسی لەوەشکرد، چاویان بە تۆم باراك، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و سوپای ئەمریكا كەوت و گفتوگۆیان كرد لەبارەی تێكەڵبوونیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سوریا و سوپای نیشتمانی و وەزارەتی ناوخۆی سوریا.

وتیشی، لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ١٠٠ هەزار هێزی پشتیوانیان هەیە، ٧٠ هەزار كەسیان جەنگاوەر و ٣٠ هەزاری تریان پۆلیس و ئاسایشن و بەرپرسن لە پاراستنی ناوچەكانیان.













گەلەری