وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییانی هەرێم لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، هەروەها ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی، لە زانکۆکانی هەرێم بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم، دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستانی ئاگادار کردەوە، ئەوانەى داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پێشکەش کردبوو، ئێستا دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوەئەنجامى وەرگرتنیان وەربگرنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم، دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی هەرێمى کوردستانی ئاگادار کردەوە، ئەوانەى داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پێشکەش کردبوو، ئێستا دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامى وەرگرتنیان وەربگرنەوە.
لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق لە بەغدا
بەڕێوەچوو، ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییانی هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانی ناوەڕاست و
باشوورى عێراق، هەروەها ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییانی ناوەڕاست و باشوورى عێراق لە
زانکۆکانى هەرێمى کوردستان راگەیەندران.
بە پێی راگەیەندراوی
خوێنی باڵای هەرێم لە ئەنجامى هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای
هەرێم و عێراق، لە کۆی ١٢٧ قوتابیی هەرێمی کوردستان کە داواکارییان پێشکەش کردبوو،
١٠٥ـیان لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەرگیران، هەروەها لە کۆی هەزار و ٦٥٧
قوتابیی ناوەڕاست و باشوورى عێراق کە داواکارییان پێشکەش کردبوو، ٦٢٣ـیان لە
زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
دەشڵێت، لە
ئێستاوە سەرجەم وەرگیراوان پێویستە پەیوەندى بەو کۆلێژ و بەشانەوە بکەن کە ناویان
لێ گەڕاوەتەوە بە مەبەستى دەستکردن بە مامەڵەى وەرگرتن.
دەرچووانى ١٢ـی
ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و
پەیمانگەکانى ناوەراست و باشوورى عێراق بدۆزنەوە.
هەروەها
دەرچووانى پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ناوەڕاست و باشوورى عێراق لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن
شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بدۆزنەوە.