سەردێڕ:

دابەشکردنی بەشەئاردی نۆیەم دەستیپێکرد

PM:07:42:30/11/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، دابەشکردنی بەشە ئاردی نۆیەم دەستیپێکرد و بڕەکەی بۆ هەر کەسێک نۆ کیلۆگرامە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەلام حاجى خزر، بەڕێوەبەرى دروستکراوى دانەوێڵەى سلێمانى وتی، دابەشکردنى بەشى نۆیەمى ئارد دەستیپێکردووە و چوار ملیۆن فەردە ئارد بۆ دابەشکردنی دابینکراوە و تا ئێستا نازانرێت کەی بەشە ئاردی دەیەم دابەشدەکرێت.

هاوکات، موحسن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاى دانەوێڵەى عێراق، دڵنیایی دا تیمەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ چاودێری ئاشەکان دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە باشی جۆری ئەو ئاردەی دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەپێی ئامارەکان لە هەرێم، پێنج ملیۆن و ٣٥٦ هەزار و ٢٠٦ کەس بەشەخۆراکى مانگانە وەردەگرن، و لەڕێگەی زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ بریکارەوە بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

 













گەلەری