سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتووچۆوە لەبارەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکان

PM:02:49:30/11/2025

8584 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆ سەبارەت بە مامەڵەی ئۆتۆمبێل هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەندێک کەس بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەشڵێت، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە بۆ دڵنیاییدانبووە لە مافی یاسایی کڕیار و فرۆشیار لەکاتی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

وتی، ئەم ئەرکە بەکەس و لایەنی شارەزاو تایبەتمەند درا بۆ ئەنجامدانی گرێبەست، بەڵام کەسانیک هەنگاوەکەیان قۆستەوە بۆ بەرژەوندی ماڵیی و دارایی خۆیان و هەستان بە ئەنجامدانی گرێبەست لەناو کابینە هەندێک جار لەناو ئۆتۆمبێل و تەنانەت لە سەرشەقامەکانیش، کەسانێکیش چاو ساغی و دەڵاڵیان بۆ دەکردن، ئەوەش هەم ناشارستانییە هەم بەکارهێنانی هاووڵاتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوانە کەسانێکی ناشارەزا گرێبەستەکانیان ئەنجامدەدا کە زۆرترین هەڵەی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتی توشی کێشەبووە، ناچاربووە دووبارە گرێبەست ئەنجامبدات و کات و تێچووی دارایی بڕوات.

هاوکات، بۆ دووبارە رێکخستنەوەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بڕیاری داوە کە ئەم گرێبەستە لەدوای کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆوە کارابکرێت بۆ رێگەگرتن لە کارە نایاساییەکان.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، کە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە شوێنە تایبەتمەندەکان و لای کەسانی شارەزا ئەنجام بدەن.













گەلەری