سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکات؛ بزانە کەی؟

PM:12:05:30/11/2025

1096 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمرۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی باسی لەوەکردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

دەشڵێن، لە دوای نیوەڕۆی سبینێوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.













گەلەری