سەردێڕ:

خاوەن مۆلیدەکانی هەولێر: دوو ساڵە حکومەت پارەمان بۆ خەرج ناکات

PM:04:52:26/11/2025

780 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێن، دوو ساڵە بەردەوام کارەبا دەدەنە بیرەکانی هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت پارەی بۆ خەرجنەکردوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، خاوەن مۆلیدەکانی شاری هەولێر گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتیان، "ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ کارەبایان داوەتە بیرەکان بەڵام پارەیان پێنەدراوە و چەندینجار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێرمان کردووە بەڵام پارەمان بۆ خەرجناکرێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، چەندین جارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەکەن، بەڵام پێیان وتراوە پارەکە کراوەتە چەکی بانکی و پارەی بۆ سەرفنەکراوە، بڕی پارەکەش لە نێوان ١٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دیناردایە.

 













گەلەری