سەردێڕ:

لە هەولێر منداڵێک پڵنگ پەلاماریدا و بریندارە

PM:01:31:26/11/2025

1316 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دوای ئەوەی پڵنگێک پەلاماری منداڵێکی دا لە باخچەیەکی ئاژەڵانی هەولێر بە سەختی برینداری کرد، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە و ژیانی رزگار کرا و دەستی لە بڕینەوە نەجاتی بوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە باخچەیەکی ئاژەڵانی هەولێر پڵنگێک پەلاماری منداڵێکی دا کە تەمەنی نۆ ساڵە و بە سەختی برینداری کرد، دواتر گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری و ژیانی رزگارکرا.

هاوکات نەخۆشخانەی رزگاری دەڵێت، منداڵەکە لە ئێستادا رەوانەی ماڵەوە کراوە و تەندرووستی جێگیرە.













گەلەری