AM:11:04:25/11/2025
10900 جار خوێندراوەتەوە
دارایی هەرێم دەڵێت، لیستی موچەی مانگی ١٠ رادەستی بەغدا کرا و لەسەر هاتنی پارەی موچەی مانگی نۆ، چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پارەی موچە مانگی نۆ دەگاتە هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگەکەی دارایی عێراق ئەوەیشی بە ئێن ئار تی وت، لە ٢٠ مانگەوە دەستکراوە بە رێکارە کارگێرییەکان و رێکخستنەوەی پشکی پارێزگاکان، وتیشی دوای تەواوبوونی رێکارەکان چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە ناردنی موچەی هەرێم و پشکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، شاندێکی دارایی هەرێم لە
بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆبوونەوەدان لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لە
بودجەی ئەمساڵ و یەکلایی کردنەوە و چارەسەرکردنی کورتهێنانی پشکی هەرێم، هاوکات
شاندەکە لیستی موچەی مانگی ١٠ـیان رادەستی دارایی عێراقی کرد.
چوونی شاندەکەش دوای دێت، مانگی پێنجی ئەمساڵ
تەیف سامی وتبووی، پشکی هەرێم لە بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ تەواو بووە و چیتر پارە
نانێرن، بەڵام دواتر و دوای رێککەوتنەکەی مانگی تەمموز بەغدا موچەی نارد.