AM:10:59:18/11/2025
2052 جار خوێندراوەتەوە
رێباز حەملان دەڵێت، بابەتی مووچەکانی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلاییدەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رێباز حەملان، بریکاری پێشووی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەشڵێت، بڕیارە بە زووترین کات مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت لەلایەن بەغداوە، بەڵام پێداگرن لەسەر یەکلایکردنەوەی هەر چوار مووچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە مووچەی مانگی نۆ، لەگەڵ سودانی پرسی هەر چوار مووچەکەی ئەمساڵ
یەکلای دەکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، بڕیارە بە زووترین کات مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت، بەڵام پێداگریان
لەسەر مووچەی مانگەکانی نۆ و ١٠، ١١ و ١٢ـەیە.