سەردێڕ:

سودانی گەیشتە هەرێمی کوردستان

AM:10:25:18/11/2025

1604 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگای فرۆکەخانەی موسڵەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێم بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەندین کەسایەتی سیاسی عێراقی و نێودەوڵەتی بەشداری کۆڕبەندەکە دەبن و چەندین پانێڵ لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی ململانێ و ئاڵانگەرییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی -کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو.

 

 

 













گەلەری