AM:10:04:18/11/2025
6784 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی دا و بڕی پارەكەش لەنێوان ١٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە و كارمەندانی یەدەگیش بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەکەی دوێنێدا بڕیاری خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی دا، كه ژمارەیان ٣٠٠ هەزار كارمەندە لە تەواوی عێراق و هەرێم.
لە رابردوو کۆمسیۆن وتی، مووچەی کارمەندەکان
بەپێی ئەرکەکانیان جیاوازە، سەرپەرشتیارانی بنکەی دەنگدان ٤٠٠ هەزار دینار،
بەڕێوەبەرانی وێستگە ٣٠٠ هەزار دینار و کارمەندی سەر سندووقەکانیش ٢٠٠ هەزار دینار
وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن و سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدانن ٣٠٠ هەزار
دیناریان پێدەدرێت، بەڕێوەبەری وێستگە ٢٠٠ هەزار دینار و کارمەندی سەر
سندووقەکانیش ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن.
هاوکات، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
عێراق، ناوی ٣٤ هەزار کەس لە هەرێم لە تیروپشکدا دەرچوو وەک کارمەندی سەر سندوق و
لەو ژمارەیە ٪٥ وەک یەدەگ بوون ، کە هەزار و ٧٠٠ کەس بوون و بەسەر هەر سێ پارێزگای
هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشکرابوون.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق،
مەرجی كارتی بانكی لادەبرێت بۆ وهرگرتنى ئهو پارهیه لهلایهن كارمهندانى سهر
سندوقهكان و وەك ساڵانی رابردوو لە رێگەی بانكەكانەوە دابەش دەكرێت.