AM:09:01:18/11/2025
1196 جار خوێندراوەتەوە
پسوڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک راگیراوە.
ئەمڕۆ ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەولێر وتی، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە سیستمەکە راگیراوە، تاکو کێشەکە چارەسەردەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن،
پێویستە چاوەڕێبکەن تاوەکو سیستەمەکە کارادەکرێتەوە.