سەردێڕ:

لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا؛ هەزاران خانەنشینی سەربازی مووچەیان وەرنەگرتووە

AM:11:16:08/11/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و هەزاران خانەنشینی سەربازیش ماوەی ساڵێکە یەک مووچەیان وەرنەگرتووە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەرباری ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو هەفتەی رابردوو بڕیاریدا بە دابەشکردنی مووچەیەکی خانەنشینانی سەرباری بەڵام جێبەجێی نەکرد، لە کاتێکدا کە سبەینێ دەنگدانی تایبەتە و ماوەی یەک ساڵی تەواوە هەزاران خانەنشینی سەربازاری یەک مووچەشیان وەرنەگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو هەفتەی رابردوو وتی، مووچەی مانگێكی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و هەموو ئەو پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدارانە دەگرێتەوە، کە لەدوای یەکی یەکی ئەمساڵ، خانەنشینبوون و تاوەکوو ئێستا مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.













گەلەری