AM:10:49:08/11/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران دەڵێت، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ڕێگای ناحیەی قەسرێ و گوندێک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو، رووداوێکی دیکەش لە لە نێوان رێگای ناحیەی قەسرێ و گوندی رەژدوور روویدا، زیانی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە و لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئاپ نیسان لە سپیلک سەر بە خەلیفان لە رێگا لایدا و لە ئەنجامدا وەرگەڕا، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
وتیشی،
رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە جۆری لادان لە سنوورەکە روویداوە و ئۆتۆمبێلی جۆری
نیسان سەنی لە نێوان رێگای ناحیەی قەسرێ و گوندی رەژدوور لە رێگا لایدا و خۆی کێشا
بە ستونی کارەبا، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک برینداربوو.