PM:04:43:03/11/2025
1128 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ١١ پارێزگا دەستکرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی و ١٠٠ لیتر نەوت بە ١٥ هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان لە ١١ پارێزگا دابەش دەكرێت، كە هەر خێزانێك ١٠٠ لیتر وەردەگرن و لیتری بە ١٥٠ دینار، كە دەكاتە نیو بەرمیل بە نرخی ١٥ هەزار دینار.
ئاماژە بەوەش
كراوە، لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، واست، نەجەف، کەربەلا، بەسرە، موسەننا،
دیوانیە، بابل، میسان، زیقار، دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە كراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە
هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ، بەڵام پارتی و یەکێتی دەیدەن بە کۆمپانیاکانی خۆیان و
ئەوانیش بە گران دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان.