PM:12:49:30/10/2025
1184 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣٤ پلەی سیلیزی و لە فێنکترین ناوچەکانیش ١٩ پلەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەسڵێت، سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت و پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی.
هەولێر : ٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٥ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی