PM:02:21:13/10/2025
936 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نزیک کاتژمێرێک لەمەوبەر لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی کەلوپەلی کارەبایی کەوتەوە.
لەبارەی رووداوەکە چەند
شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تیان وت، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی
شۆرتی کارەباوە سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە سێ بۆ چوار کۆگا سووتاون".
ئاماژەی
بەوەشکرد، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، تا
ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی
کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.