سەردێڕ:

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

PM:01:06:13/10/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات دەڵێن، سەرەڕای گردووبنەوەیان لە رۆژی دووشەممەی رابردوووەزیری تەندروستی و بەرپرسانی وەزارەت ئامادەنەبوون گوێ بۆ داواکاریەکەیان بگرن و دەشڵێن، بۆ چارەسەری کێشەکەیان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پزیشکانی دەرەوەی وڵات وتیشیان،زۆر ناڕازی و نیگەرانن لەوەی کە دوو شەممەی رابردوو زیاتر لە نۆ کاتژمێر لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی مانەوە بۆ رێگریکردن لەو جیاوازیی و جیاکاریەیی کە بەرامبەر بە مافەکانیان کراوە بەڵام گوێیان بۆ نەگیراوە و لەو رۆژەدا تووشی گرتن و زیندانیکردن و ئازاردان و هەڕەشە بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمجار نیە تووشی هەمان بەرهەڵستی ببیبەوە لەناو هەمان وەزارەتدا پێیان وایە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک بەسەر ئەواندا تاقیکراوەتەوە و دوایی بێ هیوابوونیان لە وەزیر و وەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەری کێشەکەیان بەناچاری خۆپیشاندانەکانیان دەگوازنەوە بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.













گەلەری