کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور بێت و ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور بێت، بەڵام بارانى لەگەڵ نابێت.
روونیشى
کردووەتەوە، خێرایى با بۆ سەرووى ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات و دەبێتە
هۆى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بەتایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و بەشێک لە
ئیدارەى گەرمیان.
لەبارەى
پلەکانى گەرماوە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە یەک تا دوو پلەى سیلیزى پلەکان بەرز
دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش
هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی بۆ سبەینێ بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٢ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٨ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی