سەردێڕ:

رێوشوێنە تەندروستییەکانی تایبەت بە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو ئاشکراکرا

PM:06:23:10/10/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا مەرجە تەندروستییەکانی حەج و عومرە کردنی بۆ ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە وتی، هەر هاوڵاتییەک کە ناوی دەردەچێت و خوازیارە فەریزەی حەج ئەنجامبدا ئەگەر مەرجە تەندروستیەکانی تێدا نەبێت رێگە نادرێت بچێتە ناو سعودیە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، جەخت دەکەنەوە لە گرنگی پابەندبوون بە مەرجە تەندروستیەکان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو و زۆر بە وردی چاودێری بڕوانامەی تەندروستیی ئەو هاوڵاتییانە دەکرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

هاوکات، داوا لە وڵاتان دەکات لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە هاوڵاتیان هۆشیار بکەنەوە.













گەلەری