سەردێڕ:

عێراق دەبێتە خاوەنی سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو

PM:04:21:07/10/2025

1264 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق دەڵێت، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو دەگاتە عێراق و دەشڵێت، سیستمەکە توانای بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە و چەندین ئامانجی دیكەی ئاسمانیی دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی ٢٠٢٥، موهەنەد غالب ئەسەدی، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند، سیستمە بەرگرییەکە توانای هەیە لەژێر مەرجەکانی جەنگی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوودا کاربکات.

باسی لەوەشکرد، سیستمەکە زۆر پێشکەوتووە و توانای بەرەنگاربوونەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکە و چەندین ئامانجی دیكەی ئاسمانیی جیاوازی دەبێت.













گەلەری