PM:02:13:07/10/2025
716 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەهۆی پلەبەرز نەکردنەوەیان گردبوونەوە و دەڵێن، لیستی پلەبەرزکردنەوەکەیان نانێردرێت بۆ بەغدا تا مووچەکانیان بۆ زیاد بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لەدژی دواخستنی پلە بەرزکردنەوەیان فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە بەردەم باڵەخانەی فەرمانگەکەیان گردبوونەوە، بەوتەی خۆیان ژمارەیەن نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر دەبێت.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، مافی خۆمانە بە پێی فەرمانی وەزاری پێویستە خەرج بکرێت بڕیاری کارگێڕی
بۆ دەردەچێت بەڵام نەکراوە، لەبەرامبەردا لە شارەکانی دیکەی عێراق ئەنجام دراوە و
مافی خۆیان وەرگرتووە، لەو بڕیارەش نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبێت.