پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى شه‌ش هاوڵاتی له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردنى جیاواز به ژینگه‌وه ده‌ستگیركراون و هاوڵاتییه‌كیش له‌دواى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچییه‌كه له‌شوێنه‌كه‌ى نه‌مابوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، له سنوورى گه‌رمك و ماوه‌ت و بازیان ئه‌نجامدراون و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیش سه‌رپێچیكاران ده‌ستگیركراون.
ئاماژە بەوەشکراوە،
لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمک بۆ سنووری گوندی
(بێستان) توانرا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا بگیرێت لە جۆری بەرینە لەگەڵ
یەک مۆلیدەی قەبارە گەورە و ٢١ بۆری، هاوکات دوو سەرپێچیکار بەتۆمەتی بەکارهێنانی
ئەو ئامێرە دەستگیرکران .
هاوکات لە
میانەی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت بۆ سنووری گوندی
(بەزەڕوو) توانیان لەسەر چەمی گوندی ناوبراو چوار سەرپێچیکار بە تۆمەتی
بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بۆ راوکردنی ماسی دەستگیر بکەن و لەهەمانکاتدا دەستبگرن
بەسەر یەک مۆلیدەی کارەبایی و یەک ئۆتۆمبێلدا .
لەناو بازیانیش،
دوای ئاگادارکردنەوەى پۆلیس بە بوونی حاڵەتێکی بیر هەڵکەندن مەفرەزەیەكی بنکەی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، لە ئەنجامدا توانیان
دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی
خاوه‌نەکەی هیچ کەس دەستگیر نەکرا .