سەردێڕ:

ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد

AM:03:57:13/06/2025

4128 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین ناوچەی بە ئامانج گرت.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و لە تەواوی وڵاتەکەش باری لەناکاویان راگەیاندووە.

هاوکات سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، لە هێرشەکەیان بۆسەر ئێران توانای تارانیان لە هاویشتنی مووشەکی دوورمەودا بەئامانجگرتووە.

سەبارەت بە هێرشەکان ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل ئەو هێرشەی بەبێ هاوکاری ئەمریکا ئەنجامداوە.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئاسمانی وڵاتەکەیان بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراوە."

 














گەلەری