سەردێڕ:

ترەمپ: ئەگەری زۆرە هێرش بکرێتە سەر ئێران

PM:11:27:12/06/2025

2476 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، دەیەوێت له‌ ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران دور بكه‌وێته‌وه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ دەکات كه‌ رێگری له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران بكرێت.

وتیشی، ناڵێت کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران نزیكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ رووبدات.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، دەیەوێت ئێران سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئەو وڵاتە نابێت خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی ئەرێنییان له‌گه‌ڵ ئێران كردووە و دەیەوێت بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، نایە‌وێت رێگه‌ به‌هیچ بوارێك بدا‌ن بۆ تێكدانی دۆخه‌كه‌.













گەلەری