PM:12:10:13/05/2025
2256 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو پایتەختی لیبیا شەوێکی سەختی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان گروپە چەکدارەکان، کە بووە هۆی کوژرانی عەبدولغانی قاسم خەلیفە کوکەلی، فەرماندەی ئامێری پشتیوانی سەقامگیری، شەڕ و پێکدادانەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو و ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو خەڵکی شارەکە دروستکرد.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی داوا لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی تەرابلوس کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و لە پێناو سەلامەتی خۆیان نەچنە دەرەوە و هۆشداریان دا لە کاردانەوەی پەرەسەندنی دۆخی ئەمنی.
ئاژانسەکانی
هەواڵ بڵاویانکردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا پەرەی سەند و لیوای ٤٤٤
ناوچەی ئەبو سەلیم کە ناوەندی ئامێری پشتیوانی سەقامگیری کۆنترۆڵکرد و وەزارەتی بەرگری
حکومەتی لیبیاش رایگەیاند، کە دۆخەکەی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە.