PM:09:58:12/05/2025
1848 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا، هەروەها پشتگیری لە بیرۆکەی بەشداریکردنی سەرۆکی ئەمەریکا لە دانوستانەکە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پشتگیری بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر و بێ مەرج دەکات، دەشڵێت، ئۆکرانیا ئەو ئاگربەستەی دەوێت و پابەندن بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ئەوەشی
خستەڕوو، پێنجشەممە لە تورکیا دەبێت، هیوادارە لایەنی رووسیا بۆ دانوستانەکە
ئامادەبن.
هەروەها،
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی زێلینسکی و
هاوپەیمانەکانی بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکە نەداوەتەوە.
هاوکات،
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیا
لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.