سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی هەرێم: رێژەی مردن لە هەرێم بەهۆی نەخۆشییەکانەوە کەمیکردووە

PM:12:01:30/04/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، رێژەی مردن و پەککەوتن بەهۆی نەخۆشییەکانەوە لەگەڵ تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم کەمیکردووە، باسی لەوەشکرد، پڕۆژەی بیمەی تەندروستی لە داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەندروستییدا، سنووری کارکردن نییە، کاتێک رووداوێکی نەخوازراو روودەدات، یاخود نەخۆشییەکی گوازراوە لە دوورترین وڵاتدا هەبێت، ئەوان لێرە ئامادەکاری بۆ دەکەن، ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی تێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەی بیمەی تەندروستی لە هەرێم لە داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردن.













گەلەری