سەردێڕ:

فواد حسێن: ساڵی رابردوو مووچە دابەشکراوە و نابێت بڵێن دابەش نەکرا

AM:11:42:30/04/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، دابەزینی نرخی نەوت کێشە بۆ مووچە درووست دەکات.


فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد، ساڵی ڕابردوو مووچە دابەشکرا، نابێت بڵێن دابەش نەکراوە و هەرچەندە کێشە لە لیستی مووچەی مووچەخۆراندا هەبووە، ئێستا چارەسەركراوە.

وتیشی، گرفتەكە لەوەدایە كە دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە دروستدەكات، هەربۆیە لە سەردانەكەیان بۆ ئەمریكا باسیان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كردووە و هەموو هەوڵێك دەدەن کە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.













گەلەری