AM:11:05:30/04/2025
1328 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری کەمێک تۆز وخۆڵ هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.
ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما یەک دوو پلە بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا
دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٥ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٩ پلەی سیلیزی