سەردێڕ:

حکومەتی عێراق سێ ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان خەرج دەکات

AM:10:52:30/04/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان پێک دەهێنێت و بۆ ئەو مەبەستە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار خەرج دەکات.


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، رێگا بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو دەدرێت و رێکاری پێویست بۆ دڵنیا بوونەوە لە سەلامەتی دەگیرێتەبەر.

هەروەها لیژنەی تەندروستی نیشتمانی دەبێتە لایەنی بەرپرسیار لە ئیدارەدانی قەیرانە تەندروستی و پەتایەکان و بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگە دەردەکات.

هاوکات بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، وەزارەی دارایی عێراق بە بڕی سێ ملیار دۆلار لە بودجەی یەدەگی دۆخە لەناکاوەکان لیژنەی تەندروستی نیشتمانی پارەدار دەکات تا بتوانێت رێکارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بگرێتە بەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی سەربڕخانەکانی حکومەت پێداویستییەکانیان دەبێت، مۆڵەتیان سێ بۆ پێنج ساڵ درێژ دەکرێتەوە.













گەلەری