AM:10:25:30/04/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی خانەنشینانی گشتی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٥ تەواو بووە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، حسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، کە هەموو داتاکان نێردراون بۆ بانکەکان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی خەرجکردن.
باسی لەوەشکردووە، رێکارەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی
خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٥ تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی کورتەنامەوە بانکەکان خانەنشینان ئاگادار
دەکرێنەوە تا سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، خانەنشینانی عێراق بەردەوام مووچەکانیان مانگانە لە وادەی خۆیدا
لەپێش سەرجەم توێژەکانی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن، بەپێچەوانەی خانەنشینانی هەرێم
نەک سەرباری کەمی بڕی مووچەکانیشیان، مانگانە لە وادەی خۆیدا وەری ناگرن و
دەبێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نۆرەدا بووەستن تاوەکو مووچەکانیان وەر بگرن.