سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و خانه‌نشینان كۆده‌بێته‌وه‌

AM:09:42:30/04/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى دوو پرس كۆده‌بێته‌وه‌ و باس له‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات، بەڵام پرسی مووچە لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٥‌، بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆ لەسەر خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستانەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها خستنەڕووی پێشنیازی رەشنوسی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ رێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی لە هەرێمی كوردستان دەکات.













گەلەری