AM:08:54:30/04/2025
576 جار خوێندراوەتەوە
بە مەبەستی کەمتر بەکارهێنانی غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.
مونتەسر كازم، بەڕێوەبەری كاروباری پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە رایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی غازی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، هەوڵدەدرێت لەسێ رۆژی داهاتودا پڕۆژەی گەیاندنی بۆری لە هەردوو بەندەری خوڕز و بەیرەو بۆ وێستگەی بەسرە تاقیدەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، توانوییانە لە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا پڕۆژەکەیان تەواو بکەن و بۆریەکان
تاقی بکەنەوە.
هاوکات، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق وتی،
پرۆژەکە توانای هەیە كە بڕی ٥٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر سێجا غاز دابین بكات، ئەم پڕۆژەیەش
خزمەتێكی گەورە بە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا دەکات لە عێراق.
باس لەوەشکرا، بەهۆی گەمارۆکانی
ئەمەریکا لەسەر تاران، بڕی ئەو غازەی کە لەوێوە دێت، کەم دەبێتەوە و بەغدادیش
ناچارە كە بڕی غازی هاوردەکراو كەم بكاتەوە.