نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی رۆژ دادەندرێت، بەو پێیەی خۆراکی تەواو دەدات بە جەستەت، یارمەتیدەرە لە سووتانی چەوری و دابەزاندنی کێش.
لە بابەتەێکی ماڵپەڕی " lebanon24" باس لە باشترین بژاردەکانی نانی بەیانی دەکات، کە یارمەریدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێش.
- هێلکەی سوورەوکرا لەگەڵ سپێناخ و تەماتە: هێلکە سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ پرۆتین، ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی باش هەست بە تێری بکەیت، بڕێک سپێناخ و تەماتەی تێبکە بۆ ئەوەی ڕیشاڵ و ماددە خۆراکیەکانی زیاتر بێت.
- شۆفان لەگەڵ مۆز و هەنگوین: شۆفان بژاردەیەکی گونجاو و پڕکەرەوەی نانی بەیانییە کە سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدراتی ئاڵۆزە، وزەی ڕۆژەکەت دابین دەکات، لەگەڵ هەنگوین و مۆز تێکەڵی بکە، بۆ ئەوەی تامێکی خۆشتری هەبێت.
- دانەوێڵەی تەواو لەگەڵ ئەڤۆگادۆ و هێلکەی کوڵاو: ئەڤۆگادۆ بووەتە هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگی بەیانیان، ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری و ڕیشاڵی تەندروست، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی هەست بە تێربوون بکەیت و ژەمێکی بەتام و بەسوودت هەبێت.
- گیراوە تەندروستەکان: بژاردەیەکی خێرایە بۆ نانی بەیانی کە دەتوانرێت پڕ بکرێت لە ماددە خۆراکیەکان،وەک سپێناخ و مۆز و شیر تێکەڵ بکە، وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت.