سەردێڕ:

بە هێرشکردنە سەر یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە نزیکی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:23:29/04/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا لەڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشی کردە سەر پەناگەیەکی ئەفریقییەکان لە باکوری یەمەن و بەهۆیەوە نزیکەی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و گروپە چەکدارەکانی یەمەنیش دەڵێن، ژمارەیەک کەس بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر هەرێمی سەعدا بووە لە باکوری یەمەن کە جێی پەنابەرە ئەفریقییەکانە و لە هێرشەکەدا ٦٨ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٥٠ کەسیش برینداربوون.

گروپە چەکدارەکانی یەمەنیش دەڵێن، لە دوای هێرشەکەوە بۆسەر ناوچەی سەعدا تا ئێستا نزیکی ٣٠ کەس بێسەروشوێنن.

هاوکات گروپە جەکدارەکان دەشڵێن، توانیویانە بە موشەک هێرش بکە سەر کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا و فڕۆکەیەکیان خستووەتە خوارەوە.













گەلەری