PM:08:01:28/04/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبار کرابوو بە دزینی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە چەندین جار سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بە بڕیاری دادوەری دەستگیر کرا و رادەستی یاسا کرا.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تۆمەتبارەکە بە
نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو و کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا هەڵگری چەکی بێ مۆڵەت بووە.
هاوکات باس لەوەشکرا، تۆمەتبار ئەو
چەکەشی بۆیە لابووە تا هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن رووبەڕوویان ببێتەوە.