PM:07:42:28/04/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شيش لە سەر رێگای مەخمور، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی شيشی F-F-steel لە سەر رێگای مەخمور لە لايەن چوار بنکەی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵکرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، رووداوی
ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی شيشی F-F-steel لە سەر رێگای مەخمور لە لايەن چوار بنکەی بەرگری
شارستانی هەولێر بە هەشت ئۆتۆمبێل بەبێ زيانی گيانی کۆنتڕۆڵکرا.
هەروەها، وتیشی تەنیا زیانی گیانی هەبووە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.