ئه‌مریكا خوازیاری ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌ییە له ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش دوای راگه‌یاندنی سه‌رۆكی روسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی رۆژی سەرکەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خوازیاری ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌ییە له ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش دوای راگه‌یاندنی ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی رۆژی سه‌ركه‌وتن.
وتیشی، تره‌مپ تادێت
بێزار ده‌بێت له سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات روسیا و ئۆكرانیا، ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ستێكی
ته‌واوه‌تی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
سه‌رۆكی روسیا به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستێكی كاتی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام تره‌مپ به‌ڕونی
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی
كوشتن و خوێنڕشتنه‌كه بوه‌ستێت.
ئەوەشی خستەروو، كه تره‌مپ به گه‌شبینییه‌وه ده‌مێنێته‌وه
به توانای خۆی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها، ده‌بێت روسیا و ئۆكرانیا ده‌ست به
گفتوگۆكان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا.