PM:02:30:28/04/2025
2740 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردە دەستپێکردنی قوتابخانەی دیجیتاڵی راگەیاند و پڕۆژەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا بە مەبەستی پەروەردە دەخرێتە قوتابخانەکانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی باسی لەوەشکرد، کە ئەم سیستەمە بە سیستەمی زیرەک پەرەی پێدراوە و ئیمارات پێشنیازی کردوە، لە ئێستادا ١٤ قوتابخانەیان دیاری کردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی.
وتیشی، ئەم سیستەمە
یەکێکە لە پرۆژەکانی دامەزراوەی شێخ محەممەد ئال مەکتوم، هەروەها قوتابخانەیەکی
تەواو دیجیتاڵییە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە ئامادەکراوە.