AM:11:39:28/04/2025
32672 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و سبەینێ، لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی دارایی وەزارەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و بڕیارە سبەینێ لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت بۆ بڕیاردان لە خەرجکردنی.
سەرباری ئەوەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری
هەرێمەوە لە وادەی خۆی دواکەوت کە چەند رۆژێکە لیستەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقە
و وردبینی بۆ دەکرێت بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، سۆراغی بۆ لیستی
مووچە و وادەی ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی
پێی راگەیاند کە تەواو کراوە وردبینییەکە و سبەینێ رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت
بۆ پەسەندکردن لە خەرجکردنی.