سەردێڕ:

لە بازگەیەک رێگا لە چوونی بارهەڵگرەکان دەکرێت و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە

PM:11:02:27/04/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

لە بازگەى چیمەن رێگری لە چوونی بارهەڵگرەکان کرا بۆ ناو کەرکوک، بەشێک لە شۆفێرانیش وتیان، چەندین کاتژمێر لە سۆنەری بازگەکە رایاندەگرن و بەشێکیشیان دەڵێن داوای باج و سەرانەیان لێدەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە بازگەی چیمەن لە کەرکوک رێگری لە چوونی بارهەڵگرەکان کرا بۆ ناو کەرکوک، بەشێك لە شۆفێرانیش بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، چەندین کاتژمێر لە سۆنەری بازگەکە رایاندەگرن.

بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، لە پێشتردا دۆخەکە بەم شێوەیە نەبووە و ئەو کێشەیەیان نەبووە و ماوەی دوو مانگە بە بەردەوامی ئەم گرفتە بەرۆکی شۆفێرانی گرتووە و بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگییەکی زۆر بۆیان.



سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری