سەردێڕ:

ئەحمەد شەرع بە فەرمی بانگهێشتی عێراق دەکرێت

PM:09:11:27/04/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری رۆشنبیری عێراق، بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا کرد، بۆ بەشداریکردن لە كۆنگرەی لوتکەی عەرەبی، کە بڕیارە لە (١٧)ی مانگی داهاتوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئەحمەد فەكاك، وەزیری رۆشنبیری عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی لەتیف رەشید، سەرۆکی کۆماری عێراق، بانگهێشتنامەیان رادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا كرد، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری سوریا کۆبووەتەوە و باسیان لە پتەوكردنی هاوکارییە کلتورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.













گەلەری