PM:03:14:27/04/2025
1652 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە کۆبوونەوە، وتەبێژی یەکێتیش وتی، کۆبوونەوەکان گفتوگۆ کراوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لە هەردوو کۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا گفتوگۆ لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە پیشتریشدا باسی لەوەکرد ئەوان وەک یەکێتی دەیانەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بە یەک لیست لەگەڵ پارتیدا بەشدار بن، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێش بەپێی
زانیارییەکان یەکێتی رازی بووە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم لای پارتی بمێنێتەوە
و خۆیشی جێگرەکانی وەردەگرێتەوە.