PM:11:26:26/04/2025
2772 جار خوێندراوەتەوە
به‌رپرسێكی حه‌ماس دەڵێت، بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاماژدەیه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات بۆ ئازادكردنی ته‌واوی بارمته‌كان. هاوكات مه‌رجه‌كانیشان بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئاشكرا ده‌كات.
ئەمڕۆ شه‌ممه، ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێك بكه‌ون بۆ ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان و زیندانییه فه‌ڵه‌ستییه‌كان و ئاگربه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس باسی لەوەشکرد، پێشنیازه نوێیه‌كه‌یان بۆ
ڕاگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه و گۆڕینه‌وه‌ی
بارمته و زیندانییه‌كان و گه‌یشتنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه قبووڵ
بكرێت.
بڕیار وایه شاندنی حه‌ماس به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیل حه‌یه له
قاهیره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر كۆ ببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی هه‌ندێك بیروبۆچوون
و پێشنیازه نوێیه‌كه و گۆڕینه‌وه‌ی بارمته و زیندانییه‌كان.