PM:09:02:26/04/2025
1296 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند، سهرهخۆشيى ئاراستهى سهركردايهتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانهواده و كهسوكارى قوربانييانى تەقینەوهكهى ئەمڕۆى بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس دهكهين، لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخهميانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە خواى مهزن داواكارن گيانى قوربانييان
شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههموو لايهك ببهخشێت وهاوکات هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ برینداران و
سەلامەتی و ئارامیشی بۆ گەلی دۆستی ئێران خواست.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥،
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بڵاویان کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی
دەورووبەریشی لەگەڵ هەژاندووە، لە بەندەری شەهید رەجایی بەندەر عەباس، لە باشووری رۆژئاوای
ئێران روویداوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.