سەردێڕ:

كۆمسیۆنی عێراق: ٧٠ پارتی سیاسیی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆمار كراون

PM:07:26:26/04/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ٧٠ پارتی سیاسیی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تۆمارکراون.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن، لە لێدوانێكدا بڵاویکردەوە، ٧٠ پارت كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئاییندەی پەرلەمانی عێراق تۆمار كراون.

وتیشی، ژمارەی هاوپەیمانییە کۆنە تۆمارکراوەكان لە ٦٠ هاوپەیمانی تێدەپەڕێت، هەروەها دەتوانرێت داتاکانیان نوێ بکرێتەوە لە ئەگەری پەیوەندیکردن یان کشانەوەی هەر لایەنێکیان. سەرۆکی هاوپەیمانی مافی ئەوەی هەیە سەرۆکایەتیی زیاتر لە هاوپەیمانییەک بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانییە نوێیەکان ٥ ملیۆن دینارە، هاوکات رسوماتی یەک ملیۆن دینار لەسەر فۆڕمی تۆمارکردن دەسەپێندرێت.

پێشتر، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ماوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ یەک مانگ درێژ كردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.













گەلەری