پەرستارێک لە کەرکوک کە دووگیان بووە سێ رۆژ پێش ئێستا توشی تای خوێن بەربوون بووە و کەمێک پێش ئێستا گیانـی لەدەستدا
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی لە چوار رۆژی رابردوودا تووشبوونی پەرستارێکی دووگیان بە تای خوێنبەربوون راگەیەندرا، ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەستدا.
هاوکات، ئەمەش دەبێتە چوارەم حاڵەتی گیان
لەدەستدان لە کەرکوک بەهۆی تای خوێن بەربوونەوە.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە
ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ٪٤٠ـی
ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیان لەدەستدەدەن.
سۆران محەمەد ـ کەرکوک