PM:04:49:26/04/2025
1432 جار خوێندراوەتەوە
گەڕی سێیەمی گفتووگۆی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆتایی هات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، گفتوگۆکەیان لەگەڵ ئەمریکا زۆر جدی بوو. میدیای فەرمی ئێرانیش دەڵێت، گفتوگۆی ئەمجارە زۆر درێژتر بووە بەراورد بە دوو گفتووگۆکانی پێشوو،
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەسقەتی عوممان و بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عوممان کۆتایی هات.
هاوکات ئیسماعیل باقایی، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە
کەشێکی جددیدا بەردەوامە و لایەنەکان هەڵوێست و بۆچوونەکانیان لەبارەی کەمکردنەوەی
سزاكان و دروستکردنی متمانە سەبارەت بە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی
ئێران، پاراستنی مافی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی لە رێگەی لایەنی
عوممانییەوە ئاڵوگۆڕ دەکەن.