سەردێڕ:

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو

PM:03:55:26/04/2025

5752 جار خوێندراوەتەوە

رێورەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس، پاپای کۆچکردووی ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس لە لە کەنیسەی سەینت ماری مەیجەر بەڕێوەچوو لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا ٢٥٠ هەزار هاوڵاتی، سەدان سەرۆک و سەرۆک وەزیران و شاو شاژنی وڵاتان بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی پاپادا.

لە ئەمڕۆوە پرسەی پاپا فرانسیس دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت، پاپا ڤاتیکان ٢٦٦ـەمینپاپای ڤاتیکان بوو، هەروەها وەک یەکەم پاپا لە مێژوودا، ساڵی ٢٠٢١ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و پێشوازییەکی فراوانی لێکرا، رۆژی دووشەممەی رابردوو ٢١ نیسانی ٢٠٢٥، بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانی، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی ٨٨ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
















گەلەری